Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:06

بزانه‌ شه‌وی ڕابردوو بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر چ كاره‌ساتێكی ناوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سنووری شاری سه‌ماوه له‌ باشووری عێراق‌ دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ندان كاتژمێر و برینداركردنی 7 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، رزگاری ده‌بێت و هه‌ڵدێت.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری سه‌ماوه‌ ئاشكرایان كرد: شه‌وی ڕابردوو هێزێكی گه‌وره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خێرای عێراق له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبوو زوێد له‌ سنووری شاری سه‌ماوه‌ به‌سه‌ر ماڵی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان دادا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی.

ئاشكراشیان كرد: بازرگانه‌كه‌ و كوڕه‌كانی ڕه‌تیان كرده‌وه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خێرا بوونه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوولا دروست بوو.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا: له‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 7 ئه‌ندامی هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خێرای عێراق بریندار بوون و‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كانیش ئه‌فسه‌ره‌‌ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه‌ بووه‌.

جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ دوای چه‌ندان كاتژمێر شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بازرگانه‌كه‌ و سه‌رجه‌م كوڕه‌كانی توانیان به‌ سه‌لامه‌تی ده‌رچن و هه‌ڵبێن و ڕزگاریان بێت له‌ ده‌ست هێز تایبه‌ته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خێرای عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.