به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له هه‌ندێ ناوچه كڕێوه و به‌فر ده‌بارێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش نزمتر ده‌بێته‌وه به‌راود به دوێنێ پێنجشه‌م و كه‌شه‌كه سارد ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە بە تایبەت لە ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان، هه‌روه‌ها لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری رۆژهەڵاتیش ئەگەری بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم هەیه، پله‌كانی گارماش هێشتا نزمتر ده‌بنه‌وه و 1 تا 2 پله به به‌راورد به ئه‌مڕۆ هه‌ینی ساردتر ده‌بێت.
ئاماژه‌شی دا: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش نزمتر ده‌بێته‌وه بۆ 7-9 كم.
كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.