به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێو كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بیستراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێو كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له شاره‌دێی قادر كه‌ڕه‌م له سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بیستراوه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه ڕوون نییه، دیار نییه كه مووشه‌كه ئاراسته‌ی كێڵگه‌كه كراوه یاخود ته‌قینه‌وه‌یه هه‌ر له‌نێو خودی كێڵگه‌كه ڕوویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان خۆشبه‌ختانه ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته كێڵگه‌ی كۆرمۆر و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.