Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:36

ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵی داعش ڕه‌وانه‌ی ئیسپانیا كرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌ك منداڵ و ئافره‌ت و كه‌سوكاری ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ كه‌مپی هۆلی سووریا ڕه‌وانه‌ی ئیسپانیا كراونه‌ته‌وه‌.

قاسم ئه‌عڕه‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكوومه‌تی ئیسپانیا 15 هاووڵاتی خۆی كه‌ پێكهاتبوون له‌ منداڵان و ئافره‌تی چه‌كدارانی داعشی له‌ كه‌مپی هۆلی سووریا وه‌رگرته‌وه‌.

قاسم ئه‌عڕه‌جی داواشی له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵ و هاووڵاتییانه‌یان كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ كه‌مپی هۆل جێگیر كراون.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری نه‌هێشتنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆری مرۆیی و هه‌روه‌ها داخستنی كه‌مپی هۆل كه‌ چه‌قی تیرۆر و تاریكییه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.