Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:07

پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌م كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرد.. بزانه‌ له‌ كۆڵانه‌كه‌ی خۆیان چی كردووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی و ڕه‌شۆكی.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی کەمئەندامان لە جووتسایدی کەسنەزان، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (س. ا. ح) دەستگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ لە کۆڵانه‌كه‌ی خۆیان هەڵسابوو بە تەقەکردن بە شێوەیەکی ڕەشۆکی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباره‌کەدا دەست بەسەر چەکێکی جۆری کلاشنکۆف و پێنج مەخزەن و (92) فیشەکی زیندووشدا گیرا.

پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.