حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه خه‌ریكی دروستكردنی درێژترین پردن له هه‌رێمی كوردستان و ئێستاش 50%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه: ئەو پردەی كه ئێستا لە ئیدارەی گەرمیان دروست دەکرێت، دەبێتە درێژترین پرد لە تەواوی کوردستان و عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا كاركردن له دروستكردنی ئه‌و پرده به‌رده‌وامه و 50% كاره‌كانی ته‌واو بووه.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی پرده‌كه، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیایر ڕایگه‌یاند: درێژی پرده‌كه هه‌زار و 200 مه‌تره و پانییه‌كه‌ی 13 مه‌تره، هه‌روه‌ها به‌رزییه‌كه‌شی 18 مه‌تره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.