نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به هۆكارێكی نادیار و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سوپای توركیا، دوو شوانكاری مێردمنداڵ له گوندی خه‌لیفان له ناوچه سنوورییهكای سیده‌كان بریندار بوون.
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، ئیحسان چه‌له‌بی قایمقامی سیده‌كان بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مرۆ هه‌ینی دوو شوانكاری مێردمنداڵ له كاتی له وهڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له سنووری گوندی خه‌لیفان بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ردوو شوانكاره‌كه مێردمنداڵن به ناوه‌كانی (به‌هجه‌ت ئودی یووسف) ته‌مه‌ن 15 ساڵ و (نازم موڕاد حه‌مه‌ده‌مین) 17 ساڵ.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری برینداربوونی دوو شوانه‌كه دیار نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سوپای توركیا بریندار كراون، هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.
ئیحسان چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا هه‌ردوو شوانكاره‌كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
قایمقامی سیده‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ردوو مێردمنداڵه شوانه‌كه له گوندی خه‌لیفان سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان بریندار بوون كه ناوچه‌یه‌كی سنوورییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.