Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:39

دوو شاخەوان بەر مین کەوتن؛ یەکێکیان قاچێکی لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

دوو هاووڵاتیی لە شاخی گۆرنۆک لە سنووری قەزای ڕەواندز کە لەگەڵ گرووپێکی شاخەوانی بوون و بەهۆی لادانیان لە ڕێگەی سەرەکی پیادە بەر مین کەوتن.

نزیک کاتژمێر 01:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13ـی 01ـی 2023 دوو هاووڵاتیی لە شاخی گۆرنۆک لە سنووری قەزای ڕەواندز بەر مین کەوتن، بەرگری شارستانی سۆران لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: دواى ئەوەى ئاگادارکراینەوە دەستبەجێ تیمى ئامادەباشى بنکەى بەرگرى شارستانى ڕواندز چووە شوێنى رووداوەکە و بە هاوکارى پۆلیسى خۆجێیی و تیمى تەندروستى هەردوو هاووڵاتییەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى ڕواندز.

ڕاشیگەیاند: بەپێى ڕاپۆرتى تیمەکانمان هەردوو هاووڵاتییەکە بە ڕێژەى جیاواز برینداربوون، بریندارێکیان لەدایکبووى 1998ـە و دانیشتووى ڕواندزە، سەرى بریندارە و بارى تەندروستى جێگیرە چارەسەرى پێویستى بۆ کراوە.

سەبارەت بە بریندارەکەی دیکە باسی لەوە کردووە کە لەدایکبووى 1991ـە و خێزاندارە و دانیشتووى ڕواندزە و فەرمانبەرە لە فەرمانگەى کارەباى ڕواندز، بەهۆى ئەوەى ناوبراو پێى لەسەر مینەکە داناوە قاچێکى لەدەست داوە  بەسەختی برینداربووە، بۆیە لە نەخۆشخانەى ڕواندزەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى لە سۆران.

بەرگری شارستانی سۆران هۆکاری ڕووداوەکەی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە هۆکارى ڕووداوەکە لادان بووە لە ڕێگەى سەرەکى پیادەڕۆیى لەگەڵ گرووپى شاخەوانى کە خۆیان ئەندامى ئەو گروپە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.