Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:35

بەهۆی تەقینەوەی یارییە ئاگرینییەکان تەواوی ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەهۆی تەقینەوەی یارییە ئاگرینییەکان لە ماڵێکی شاری بۆکان لە کوردستانی ئێران، تەواوی ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەست دا.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 12ـی 01ـی 2023 لە شاری بۆکان تەقینەوە لە ماڵێک ڕووی دا، سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند، ڕووداوەکە بەهۆی بوونی بەشێکی زۆر لە ماددەی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینییەکان لەو ماڵەدا ڕووی داوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەش 6 ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ماڵەی تەقینەوەکە تێیدا ڕووی داوە دەکەوێتە بەرامبەر مزگەوتی دارولئیحسانی ئەو شارە، کە بەهۆی تەقینەوەکە ئەو ماڵە، ماڵێکی تەنیشتی و مزگەوتەکەش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.