لە چوارچێوەی سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەڵمانیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کارەبا لە عێراق واژۆ کرا.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی 01ـی 2023 لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یاداشتێكی لێکتێگەیشتن واژۆ کرا، لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: یاداشتەکە لەلایەن زیاد عەلی وەزیری کارەبای عێراق و کریستیان برۆخ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێمێنس واژۆ کرا.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی یاداشتەکە باسی لەوە کردووە کە کۆمپانیای سیمێنس بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا کار بۆ داڕشتنی پلانێکی یەکگرتوو بۆ سیستەمی کارەبا بە گشتیی دەکات، کە چارەسەری کێشەکان لەخۆ دەگرێت، هەروەها کۆمپانیاکە وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نوێی كاره‌باش دروست ده‌كات.
باسی لەوەش کردووە کە كۆمپانیای سیمێنس دیراسه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌نجام ده‌دات بۆ عێراق و چۆنییه‌تی سوودوه‌رگرتن له گازی سروشتی، بۆ زیادكردنی وزه‌ی كاره‌با.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی لەبارەی یاداشتەکە ئاماژەی بەوەش دا کە ئه‌م یاداشته ڕێککەوتنێکی درێژخایەن له‌خۆ ده‌گرێت بۆ چاكکردنه‌وه و ئاماده‌كردنی یەو یەکانەی کە كار ده‌كه‌ن له عێراق، کە كۆمپانیاکە خۆی دروستی كردوون، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وزه‌ی نوێ، له وزه‌ی خۆر و جوڵه‌ی با و دروستكردنی وێستگه‌كانی گۆرین له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی عێراق و گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاكان، له‌گه‌ڵ پێشخستن و ئاماده‌كردنی كادیرانی وه‌زاره‌تی كاره‌با.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشه‌ممە محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هاوشانی شاندێكی باڵای حكوومه‌ت به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه‌ی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا و لەم چوارچێوەیەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ڕاوێژکار و بەرپرسانی ئەڵمانیا ئەنجام دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.