Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:57

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەمار و بنه‌ماڵه‌ی ئەلحەکیم دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرەخۆشی لە سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمەی نیشتمانی دەکات بۆ کۆچی دوایی هاوسەری سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13ـی 01ـی 2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی ئەلحیکمەی نیشتمانی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو هاوسەری شەهیدی میحراب ئایەتوڵڵا ئەلعوزما سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم، پرسە و سەرەخۆشی لە ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئەلحەکیم کرد و هاوسۆزی و هاودەردی لەگەڵیاندا دەربڕی.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە، عەمار ئەلحەکیم سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەی ئەلحەکیمی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا، بۆ نێچیرڤان بارزانی دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.