Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:33

کەشناسی: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی شەممە 14ـی 01ـی 2023 شەپۆڵێکی بارانبارین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە و پاشان شەپۆڵەکە درێژ دەبێتەوە و بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەى شەممە شەپۆلێکى بارانبارین هەندێک لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى عێراق دەگرێتەوە، لە ئەنجامى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دەستپێکردنى بارینى نمەباران لە کاتەکانى نیوەڕۆدا لە ناوچەکانى گەرمیان، کەرکووک و هەڵەبجە.

ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا شەپۆڵی بارانبارینەکە درێژ دەبێتەوە پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە، پێشبینیش دەکرێ لە شەودا ڕێژەیەکى زیاتر باران لەو ناوچانە ببارێ.

سەبارەت بە پارێزگای هەولێریش باسی لەوە کردووە کە "پێشبینى دەکرێ ئاسمان هەورى تەواو بێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمەبارانى پچڕپچڕ، بەڵام بۆ پارێزگای دهۆک تەنیا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پێشبینى بارانبارین نییە."

باسی لەوەش کردووە کە "بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە."

کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە "پێشبینی دەکرێ ئەم شەپۆڵە بەشێوەى پچڕپچڕ تاوەکوو دوای نیوەشەوى شەممە بەردەوام بێت، بەتایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.