Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:51

پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی پێنجوێن

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، هەم پشتیوانین، هەم ڕەتی دەکەینەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی 13ـی 01ـی 2023 زانا ڕەحمان قایمقامی پێنجوێن دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر چارەسەرنەکردنی کێشەکانی قەزای پێنجوێن، دلێر عەبدولخالق گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بەرپرسیارییەتی ئەرکە، لەم ڕوانگەیەوە دەستلەکارکێشانەوەی هاوڕێمان زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن؛ ڕەوایەتی هەیە و وەرگێڕانییەتی بۆ پشتیوانی لە داخوازییەکانی خۆپێشاندەران و دانیشتووانی قەزاکە.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانین، چونکە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی بزوتنەوەی گۆڕانە، کاتێک پۆست نابێتە ئامرازێک بۆ خزمەتی گشتی و پێویستە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی گشتیی.

گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش دا کە "ڕەتی دەکەینەوە، چونکە خەڵکی پێنجوێن پشتگیری لە زانا ڕەحمان دەکەن و پشتگیری لە داواکەی خەڵکی پێنجوێن دەکەین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.