Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:05

بۆرییەکی گاز لەنێوان لیتوانیا و لاتیڤیا تەقییەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 13ـی 01ـی 2023 هێڵێکی گواستنەوەی گاز لەنێوان لیتوانیا و لاتیڤیا تەقییەوە، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆمپانیای کارپێکەری هێڵەکە، لە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک لە بۆری گازی ئەمبەر گرید لە دەڤەری پاسڤالیس ڕووی دا.

ئەو کۆمپانیایە ڕاشیگەیاندووە کە تەقینەوەکە لە یەکێک لەو دوو بۆرییەی ناو هێڵەکەدا بووە کە دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوون، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو بۆرییە گازەی کە تەقیوەتەوە بۆ دابینکردنی گاز بۆ باکوری لیتوانیا و گواستنەوەی بۆ وڵاتی لاتیڤیای دراوسێ بەکار دەهێنرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022ـەوە لیتوانیا هاوردەکردنی گازی ڕووسیای قەدەغە کردووە لەبەرامبەر لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.