Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:46

كەشناسی هۆشداریداوە.. كالیفۆرنیا خۆی بۆ لافاوێكی كارەساتبار ئامادە دەكات

کوردستان TV
100%

كەشناسییەكان هۆشداریان داوە كە ناوەڕاستی ویلایەتی كالیفۆرنیا لەم كۆتایی هەفتەیەدا مەترسی "لافاوی كارەساتبار"ی لەسەرە، چونكە هەشتەمین زریانی لەسەریەك ئەو زەویانە دەگرێتەوە كە ناتوانن بارانێكی زیاتر هەڵبمژن.
ماوەی سێ هەفتەیە بارانبارین ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات و زنجیرەیەك زریانیش بەهۆیەوە لانیكەم 19 كەس گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی دەسەڵاتداران و بەهۆیەوە لافاو و زەوی لەرزین و پچڕانی بەرفراوانی كارەبا و كەوتنەخوارەوەی دارەكانی لێكەوتۆتەوە.
دوێنێ هەینی خەمۆكییەكی نوێ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا تۆماركرا، ئەمەش دەسەڵاتدارانی ناوەندی ویلایەتەكەی تووشی شۆك كرد، بەپێی پێشبینییەكان، ڕەنگە نیمچە دورگەی مۆنتەری لە جیهان داببڕێت بەهۆی بەرزی شەپۆلەكانەوە، هەروەها شاری سالیناس، كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 160 هەزار كەسە، تووشی لافاو دەبێتەوە.
دەزگای كەشناسی ئەمریكا هۆشداریدا لەوەی "تەواوی دۆڵی خوارەوەی سالیناس تووشی لافاوێكی كارەساتبار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەواوی شاری سالیناس مەترسی لافاو لەسەرە، زۆربەی كاسترۆڤیلیش ژێرئاو دەكەوێت، پێشبینیش دەكرێت زیاتر لە 36 هەزار هێكتار زەوی كشتوكاڵی ژێرئاو بكەوێت .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.