Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

جێگری پێشووی وەزیری بەرگری ئێران لەسێدارە درا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای قەزایی ئێران جێبەجێكردنی حوكمی لەسێدارەدانی لە دژی عەلی ڕەزا ئەكبەری، جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران ڕاگەیاند كە بە تاوانی سیخوڕیكردن بۆ بەریتانیا سزا درابوو.
دادگای باڵای ئێران پێشتر بڕیاری لەسێدارەدانی ئەكبەری پشتڕاستكردبووەوە كە بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ هەواڵگریی بەریتانیا، "MI6" سزا درابوو.
باس لەوەش كراوە، ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە نێوان ساڵانی 2019-2020 دەستگیركراوە، هەروەها باس لەوە دەكرێت كە ڕەگەزنامەی بەریتانیای هەبووە.
عەلی ڕەزا ئەكبەری لە نێوان ساڵانی 1999-2005، لە سەردەمی دەسەڵاتی محەممەد خاتەمی، سەرۆككۆماری پێشووی ئێران، پۆستی لە وەزارەتی بەرگری دا هەبووە.
پێشتر جەیمس كلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، ئەو حوكمەی كە لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە لە دژی هاووڵاتییەكی بەریتانی- ئێرانی،دەرچووە پاڵنەرێكی سیاسی بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.