Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:42

ئێران سزای 64ساڵ و نۆمانگ زیندانی كردن به‌سه‌ر 7 هاووڵاتی كورد ده‌سه‌پێنێت

کوردستان TV
100%


 ئێران سزای 64 ساڵ و 9 مانگ زیندانیكردن بەسەر 7 هاووڵاتیی ده‌ستگیركراوی كورد ده‌سه‌پێنێت.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: 7 هاووڵاتی كورد بە ناوەکانی عەلی بەخشوودی، ئیحسان گولابی، محەممەد ئیبراهیمی، هیوا مەحموودی، ئیسماعیل تەجەلا ئارام خالیدی نەسب و عەلیڕەزا محەممەدی ئەرشەد، کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم دواییەی پیرانشار دەستگیركرابوون، لەلایەن لقی 102ی دادگای تاوانەکانی 2ی ئەم شارە، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، عەلی بەخشووری تەمەن 39 ساڵ، ئیحسان گولابی تەمەن 20 ساڵ و محەممەد ئیبراهیمی ئەرشەد تەمەن29 ساڵ بە تۆمەتەکانی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکرات" سزای پێنج ساڵ بەندکران، "کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای پێنج ساڵ بەندکران، "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" سزای1 ساڵ بەندکران و "فیلم هەڵگرتن لە شوێنی دەوڵەتی" سزای 3ساڵ بەندکران، کۆی گشتی هەر یەکێکیان سزای 14 ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە، کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان تەنیا 5 ساڵی ئەم سزایانە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە بەدەستی هەنگاو گەیشتووە، هەر کام لە ئیسماعیل تەجەلا تەمەن 22 ساڵ، ئارام خالیدی نەسب تەمەن 23 ساڵ و عەلیڕەزا محەممەدی ئەرشەد تەمەن 22 ساڵ، بە تۆمەتەکانی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکرات" سزای 32 مانگ بەندکران، "کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی وڵات" و "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" سزای 8 مانگ بەندکران، کە کۆی گشتی هەر یەکێکیان سزای 6 ساڵ و 11 مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە، کە تەنیا 3 ساڵ و 7 مانگ بەندکران لەم سزایە کارپێکراوە.

هەروەها هیوا مەحموودی تەمەن 32ساڵ بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.


ئەم 7 هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی "پەسوێ" سەر بە پیرانشار، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوون و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.