Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:39

تیروپشكی مۆندیالی یانه‌كان راكێشراو یاریه‌كانی له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت

کوردستان TV
100%


له‌ ولاتی مه‌غریب تیروپشكی مۆندیالی یانه‌كانی جیهان راكێشراو یاریه‌كانی له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌نجام  ده‌درێت . 

 رۆژی هه‌ینی 13ى1ى2023 له‌ ولاتی مه‌غریب تیروپشكی مۆندیالی یانه‌كانی جیهان راكێشراو یاری لوتكه‌ له‌ نێوان ویدادی مه‌غریبی و هیلالی سعودی ده‌بێت .
 له‌ مۆندیالی یانه‌كان حه‌وت یانه‌ی پاله‌وانی كیشوه‌ره‌كان به‌شداریان كردووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ یانه‌كانی رال  مه‌دریدی ئیسپانی و ویدادی مه‌غریبی و ئه‌هڵی میسری و هیلالی سعودی و ئۆكلاندستی نیوزله‌ندی و فلامینگۆی به‌رازیلی و سیاتل ساوندرێرزی ئه‌مه‌ریكی ،یاریه‌كی مۆندیالی یانه‌كان رۆژی یه‌كی مانگی داهاتوو به‌ یاری نێوان ئه‌هلی میسری و ئۆكڵاندی نیوزله‌ندی ده‌ست پێ ده‌كات و تاوه‌كو یازده‌ی هه‌مان مانگ ركابه‌ریه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت ، 
شایه‌نی باسه‌ مۆندیالی یانه‌كان له‌ سالی دوو هه‌زار ده‌ستی پێكردوه‌و پارسال یانه‌ی چێلسی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو تا ئێستاش یانه‌ی رالش مه‌دریدی ئیسپانی به‌ چوار نازناو له‌ پله‌ی یه‌كه‌می یانه‌كانی جیهان دێت و دوای ئه‌ویش یانه‌ی بارسلۆنه‌ خاوه‌نی سێ نازناوه‌و ئینجا یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌لمانی دێت به‌به‌ده‌ست هێنانی دوو نازناوی جامه‌كه.
 
    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.