ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی دەستپێكردنی زیادكردنی كەلوپەلەكانی سەبەتەی خۆراكی بۆ ئەو كەسانەی كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و ئەوانەی داهاتیان سنووردارە ڕاگەیاند، هاوكات بڕیاریدا كە دەبێت بەشەخۆراكی تەواو بدرێتە هاووڵاتیان و نابێت بەش بەش بكرێت .
لەوبارەیەوە محەمەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانی ڕێكارەكانی دەستەبەركردنی خۆراكی بۆ ئەو كەسانە تەواوكردووە كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، هەروەها سەرجەم فرۆشگاكان بڕی پێویستیان تێدایەو هیچ كێشەیەك لە پرۆسێسكردندا نییە.
هەروەها گوتی: هەر هاووڵاتییەك پشكی تەواوی خۆی كەحەوت كەرەستەی بنەڕەتییە، وەردەگرێت و نابێت بەشەخۆراك بەش بەش بكرێت .
وەزارەتی بارزگانی:دەبێت بەشەخۆراكی تەواو بدرێتە هاووڵاتیان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.