Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:41

مارتن ئۆدیگارد به‌باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ست نیشان كرا

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را مارتن ئۆدیگارد كابتنی یانه‌ی ئارسناڵی به‌باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ست نیشان كرد.
 ئۆدیگارد له‌گه‌ل یانه‌ی ئارسنال ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردو له‌ مانگی رابردوو ئه‌م یاریزانه‌ توانی سێ گۆل تۆمار بكات و سێ گۆلیش بۆ هاورێكانی دروست كردووه‌ .
ئۆدیگارد بووه‌ دووه‌م یاریزانی نه‌رویجی كه‌ ئه‌م خه‌لاته‌ به‌ده‌ست بێنێن دوای ئه‌وه‌ی ئیرلینگ هالاندی هاونیشتمانیه‌كه‌ی ئه‌م خه‌لاته‌ی له‌ مانگه‌كانی رابردوو به‌ده‌ست هێنابوو ، له‌ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌لاته‌ ئۆدیگارد پێش هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان كاسیمێرۆو راشفۆردی مانچسته‌ر یونایتد و هالاندی مان ستی و ساكای هاورێكه‌ی كه‌وت و توانی ئه‌م خه‌لاته‌ بۆ مانگی داهاتووی خوله‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێت .  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.