Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:30

سەرۆک کۆمار چاوی بە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکەوێت و رێنمایدا بە رێزلێنانیان

کوردستان TV
100%


 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق و ستافی ڕاهێنەرایەتی و کارگێڕی کۆبووەوە، هەروەها  پیرۆزبایی لێکردن بە سەرکەوتنیان بۆ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی خولی 25 هەمینی کەنداو .
 ئەم کۆبونەوە دوای ئەوە هات  کە یاری هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوت بەسەر هەڵبژاردەی یەمەن ، کە سەرۆک کۆمار رێنمایدا کە ڕێز لە ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی  بگیرێت و خەڵات بکرێن وەک پێزانینێک بۆ تواناو لێهاتویان و ئەو ئاستە نایابانەی بەدەستیان هێناوە کە بە سەرکەوتنیان بزەیان خستە سەر ڕووخساری عێراقییەکان.
 سەرۆک کۆمار داوای لە یاریزانان کرد هەوڵی زیاتر بدەن و کۆڵنەدەر بن لەناو یاریگا و لە کاتی مەشق و ڕاهێنانەکاندا بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە باشانەی کە عێراقییەکان چاوەڕێی دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق لە بواری وەرزشدا لەسەر ئاستی جیهان.
 یاریزانانی هەڵبژاردە و ستافی ڕاهێنەرایەتی و کارگێڕان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە پڕ بەخشندەییە، کە ڕەنگدانەوەی گرنگیدانی بەڕێزیانە بۆ هەڵبژاردەی عێراق و جوڵانەوەی وەرزشی بەگشتی،  هەروەها پەرۆشیی  سه‌رۆككۆماریان دەردەخات بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام و بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی.

 

ژێده‌ر- راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.