دروستکردن و بوونیادنانی ڕێگاوبان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لەپێناو ئاسانکارییکردن بۆ هاتووچۆکردنی هاووڵاتییان و شۆفێران.
ئهمرۆ شهممه 14ى1ى 2023 فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: پڕۆژەی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان، لە دوو قۆناخ پێکدێت و درێژییەکەی 65 کیلۆمەترە، بەتەواوبوونیی هەردوو قۆناخەکەش، ڕێگای کاتژمێرێک و 25خولەکی نێوان ئەو دوو شارە، دەبێتە 40 خولەک.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، لەبارەی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە، بە گوژمەی 46 ملیار دینار، بەدرێژایی 24 کیلۆمەتر و پانیی 17 مەتر، تەواوکراوە و خراوەتە خزمەت هاووڵاتییان و شۆفێران.
لەبارەی قۆناخی دووەمی پڕۆژەکەوە، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، گوتی: “جێبەجێکردنی قۆناخی دووەمی پرۆژەکە بەردەوامە و 58٪ـی کارەکانی تەواوبووە، ئەم قۆناخە 41 کیلۆمەتر درێژە و گوژمەکەی 137 ملیار دینارە، 35 پردیشی تێدایە کە درێژیان بە چوون و هاتن، دەگاتە 5 کیلۆمەتر.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، هەرێمی کوردستان بە وڵاتانی عێراق و ئێران، دەبەستێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.