Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:57

چین؛ لە ماوەی 5 هەفتەدا نزیکەی 60 هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسانی تەندروستی لە چین ڕایانگەیاند، لە ماوەی 5 هەفتەدا نزیکەی 60 هەزار حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە، ئەمەش لەدوای هەڵگرتنی لەناکاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە سەرەتای ئەم مانگەدا.

جیاو یاهوی سەرۆکی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی پزیشکی لە لێژنەی تەندروستی نیشتمانی چین ڕایگەیاند: لەنێوان 08ـی 12ـی 2022 تاوەکوو 12ـی 01ـی 2023 59 هەزار و 938 حاڵەتی گیانلەدەستدانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

چین لەدوای ئەوەی بەبێ ئامادەکاری سنووردارکردنی تووندی کۆڕۆنای هەڵگرت کە ماوەی 3 ساڵ بوو پابەندبوو بە ڕێكارەکانی تەندروستی، ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی تووشبووانی کۆرۆنا و فشارێكی زۆری خستەسەر نەخۆشخانەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.