Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:41

دادگەی ئەمریکا ڕێکخراوی ترەمپ سزا دەدات

کوردستان TV
100%

دادگەی ئەمریکا بەهۆی سەرپێچی دارایی و ساختەکاری و خۆدزینەوە لە باج ڕێكخراوی ترەمپ بە بڕی 1.6 ملیۆن دۆلار سزا دەدات.

ئەلڤین براگ داواکاری گشتیی ناوچەی مانهاتن ڕایگەیاند: ڕێکخراوی ترەمپ کە خانەوادەی ترەمپ خاوەندارییەتی ڕێکخراوەکە دەکەن، بە بڕی 1.6 ملیۆن دۆلار سزا درا.

سەبارەت بە هۆکاری سزادانەکە ڕاشیگەیاند: بە تاوانی ساختەکاریی و دەستکاریکردنی داتای ژمێریاری سزا دراون، ئەمەش بە ئامانجی خۆدزینەوە لە باج.

داواکاری گشتیی ناوچەی مانهاتن باسی لەوەش کرد کە ئەم سزا و بڕیارە وەک هۆشدارییەکە بۆ کۆمپانیا و بەڕێوەبەرانی دیکە کە ساختەکاری و سەرپێچیکردن بەبێ سزا تێناپەڕێت.  

ئێستا ڕێکخراوی ترەمپ لەلایەن کوڕەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەڕێوە دەبرێت، لەبەرامبەر ئەو بڕیارەشدا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەو بڕیارە ڕەت دەکاتەوە و سەرکۆنەی دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.