Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:37

32 تیرۆریستی داعش لە عێراق دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ شەممە 14ـی 01ـی 2023 دەستگیرکردنی 32 تیرۆریستی داعشی لە پێنج پارێزگای عێراق ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێک دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەرکەکانی هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی توخمەکانی تیرۆریستانی داعش و پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا.

ڕاشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەکە توانرا 32 تۆمەتباری تیرۆر دەستگیر بکرێت کە بەشێکیان لە ئەندامە دیارەکانی داعش بوون لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، کەرکووک، دیالە و بەغدا.

ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمەش لەدوای بڕیاری دەستگیرکردنیان بووە لەلایەن دادگەوە، تیرۆریستان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەبەرامبەریان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.