Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:31

لەپێناو کارئاسانی هاووڵاتییان بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ڕێکارێکی نوێ پەیڕەو دەکرێت

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی سلێمانی بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان بڕیاری دا کە نۆرەنووسین بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت بکات ئەلیکترۆنی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕۆژێک پێش سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، پێویستە هاووڵاتییەکە سەردانی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی بکات بە مەبەستی نۆرە گرتن و دوای وەرگرتنی مامەڵەکەی لە بەشی بەدواداچوونی مامەڵە لە ماڵپەڕەکەدا، بۆ ڕۆژی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکات و کارەکانی لە بەشی مۆڵەت بۆ ڕایی دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: ڕۆژانە 300 مامەڵە لە ماڵپەڕەکەدا وەردەگیرێت و هەر هاووڵاتییەک نەیتووانی کۆدی سەردانیکردنی وەربگرێت، بۆ ڕۆژی دواتر دەتوانێت هەوڵ بداتەوە.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە کە هاووڵاتیی دەتوانێت مانگێک پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هاووڵاتیی لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەت تاوەکو 30 ڕۆژ دوای بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی هیچ سزایەک نادرێت.

هاتووچۆی سلێمانی باسی لەوەش کردووە کە لەکاتژمێر 07:00ـی شەو وەرگرتنی کۆد لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی دەستپێدەکات، هەروەها کاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستە لەکاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ تێپەڕ نەکات.

 

ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی:http://Www.sultraffic.com 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.