Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:50

چەندان بەڵگەنامەی نهێنی لە ماڵەکەی بایدن دەدۆزرێنەوە

کوردستان TV
100%

کۆشکی سپی ئەمڕۆ شەممە 14ـی 01ـی 2023 ڕایگەیاند، چەندان بەڵگەنامەی نهێنی لە ماڵی بایدن لە ویلایەتی دێلاوێر دۆزراونەتەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە.

ڕیچارد ساوبەر پارێزەری کۆشکی سپی ڕایگەیاند: 5 بەڵگەنامەی نهێنی دەوڵەت لە ماڵە گەورەکەی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا دۆزراونەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی جێگری سەرۆک بووە.

یاسایەکی ئەمریکا کە لە ساڵی 1978 دەرکراوە، داوا لە سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی ئەمریکا دەکات، دوای جێهێشتنی پۆستەکەیان هەموو ئیمەیڵ و نامە و بەڵگەنامە بازرگانییەکانی دیکە بگوازنەوە بۆ ئەرشیفی نیشتمانی.

ڕیچارد ساوبەر، مۆڵەتپێدراوە تاوەکوو سەیری بەڵگەنامە نهێنییەکان بکات، ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ گەیشتنی بۆ ماڵەکە پێنج بەڵگەنامەی دیکەی دۆزیوەتەوە، هەروەها ڕوونیکردەوە، نوێنەرانی وەزارەتی داد کە لەگەڵیدا بوون دەستبەجێ دەستیان بەسەر بەڵگەنامەکاندا گرتووە، ئەمەش لەکاتێکدا کە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو چەندان بەڵگەنامەی نهێنی لە ماڵەکەی دۆزرابوونەوە.

جێی باسە، ئەم پرسە بۆ جۆ بایدن زۆر هەستیارە، لەکاتێکدا دەیەوێت بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندید بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.