کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ شەممە 14ـی 01ـی 2023ـی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە و ڕاشیگەیاند، سبەی لە پارێزگای سلێمانی نمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
سەبارەت بە بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمەباران دەبارێت.
کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆ شەممەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
هەڵشۆ دڵۆپ دڵۆپ
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
خانەقین 3.2 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.