بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نووسینگەی ڕیشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پشتڕاستی كردەوە كە بەریتانیا لە چەند هەفتەی داهاتوودا 14 تانكی چالنجەر 2 و چەكی قورسی دیكە بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی حكومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕەكەیدا بڵاویكردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، سەرۆكوەزیران لەسەر ئەو بۆچوونەیە كە شەڕێكی درێژخایەن و چارەسەرنەكراو تەنها خزمەت بە ئامانجەكانی ڕوسیا دەكات.
ناوبراو گوتی: هەر بۆیە ئەو و وەزیرەكان لە ڕۆژان و هەفتەكانی داهاتوودا لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە سەرانسەری جیهان قسە دەكەن بۆ ئەوەی فشارەكان لەسەر ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا زیاد بكەن و داهاتوویەكی باشتر بۆ ئۆكرانیا مسۆگەر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەشق بە هێزەكانی ئۆكراینا دەكەین بۆ بەكارهێنانی تانك و تۆپخانە.
بەریتانیا 14 تانك لە جۆری "چالنجەر 2" رەوانەی ئۆكراینا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.