مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەدادگای کەربەلا.
بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی فەرمانێکی گرتن لەدادگای ئیتیحادی کەربەلاوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار( ع ، س ، ک) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی( 295 /1 ، 298 ) ڕاگیراوەو دوای تەواو کردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.
تۆمەتبارێک دەستگیركرا كە فەرمانی گرتنی لەدادگای کەربەلا هەبووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.