شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاند: بە هەمان شێوەی لێکدانەوەی پێشبینیەکانی چەند ڕۆژی پێشترمان دەرکەوتنی شەپۆلی بەهێزی باران و بەفربارین لەگەڵیاندا هاتنی سەرمای توند لە مەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەوە شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، ئەمجارە شه‌پۆڵه‌كه گشتگیرە و بۆ سنووری هەولێر و دهۆکیش زۆر باشە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو...
ئەمڕۆ یەک شەممە 15 – 1 - 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 - 10 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 16 – 1 - 2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5- 10 ) کم/ک .
ئاراستەی با / خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 15- 01- 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.