Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:49

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە 72 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

وتەبێژی هێڵی ئاسمانی یێتی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكەیەك لە نیپاڵ كەوتە خوارەوە و 72 كەسی تێدابوو.
سودارشان پارتۆلا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، 68 سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی كەشتییەكەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەكانی فریاگوزاری لە ڕێگادان.
ئەو بەرپرسە ڕوونیشی كردەوە كە تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ڕزگاربووان نییە و دەڵێت: لە ئێستادا نازانین كە ئایا ڕزگاربووان هەبن یان نا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.