له میانی گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا هه‌ردوو یانه‌ی شاری مانچسته‌ر روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و له ئه‌نجامدا مانچسته‌ر یونایتد به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له مانچسته‌ر ستی برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئۆلدترافۆرد به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له یانه‌كان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن هه‌رچه‌نده چه‌ند هه‌لێكی گۆل كردن بۆ یاریزانانی هه‌ردوو یانه دروست بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست جاك گریلیش به لێدانی سه‌ر گۆلێكی بۆ مان ستی تۆمار كرد‌و میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، به‌لام وه‌لامی خاوه‌ن یاریگا خێرا‌و به‌هێز بوو.
له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت برۆنۆ فێرناندێز گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان تۆمار كرد‌و یاری گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، دوای ته‌نها پێنج خولهك ماركۆس راشفۆرد گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كر‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و مانچسته‌ر یونایتد دوازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بۆ سی و هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه،یانه‌ی مانچسته‌ر ستیش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به سی‌و نۆ خال له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری بیسته‌می خولی نایابی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی برایتۆن و لێڤه‌رپۆل روبه‌روی یه‌كتری بونه‌وه‌و له ئه‌نجامدا برایتۆن به تۆمار كردنی سێ گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ڤالمهر به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م خاوه‌ن مال باشتر ده‌ركه‌وتن له خوله‌كی چل‌و حه‌وت سۆلۆمۆن مارش گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له سوودی برایتۆن تۆمار كرد ، شه‌ش خولهك دواتر هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
دوای ئه‌وه‌ش یانه‌ی لێڤه‌رپۆل له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون ،به‌لام نه‌یان توانی هیچ گۆلێك تۆمار بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ریشدا دانی وێلباك له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك گۆلی سێیه‌می برایتۆنی تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به سی خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی لێڤهرپۆلیش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و به بیست‌و هه‌شت خال له پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری بیسته‌می خولی نایابی ئینگلته‌را یانه‌ی ساوسهامبتۆن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی میوانداری تۆمار كرد.
یاریه‌كه له شاری لێڤه‌رپۆل و له‌سه‌ر یاریگای گۆدیسۆن پارك به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال به گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی سی‌و نۆ له‌لایه‌ن یاریزان ئامادۆ ئۆنانا تۆمار كرا ، له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م جیمی وارد براوس گۆلێكی بۆ ساوسهامبتۆن تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی میوانه‌كان یه‌كسان كرده‌وه .
له خوله‌كی خهفتاو هه‌شت هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ ساوسهامبتۆن تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ساوسهامبتۆن چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ند بۆ پازده خال به‌رزكرده‌وه ، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنیش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و له پازده خال له پله‌ی نۆزده‌م دێت .
هه‌ر له میانی گه‌ری بیسته‌می خولی نایابی ئینگلته‌را ئه‌مرۆ دوو یاری گرینگ ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌سه‌ر یاریگای تۆتنهام هۆتسبێر كاتژمێر حه‌وت و سی خوله‌كی شه‌و یانه‌ی تۆتنهامی پێنجه‌می ریزبه‌ندی میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی پێشه‌نگ ده‌كات، سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردوو یانه زۆر گرینگه ، له یاریه‌ك دیكهداو له‌سه‌ر یاریگای ستامفۆرد بریج یانه‌ی چێلسی له پێشوازی یانه‌ی كریستال پالاسی میوانی ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.