Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:34

چۆن دەتوانیت بەرەنگاری كاریگەرییە زیانبەخشەكانی دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر ببیتەوە؟

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی نوێ بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە زیانبەخشەكانی دانیشتن لەسەر تەندروستی دەریخستووە كە ئەنجامدانی‌ پیاسەیەكی سووك هەر نیو كاتژمێر جارێك بۆ ماوەی پێنج خولەك. ئاستی شەكری خوێن بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەكاتەوە،بە بەراورد بە دانیشتن بە درێژایی ڕۆژ. 
هەروەها ئەو ستراتیژە پەستانی خوێنی بە چوار بۆ پێنج خاڵ كەمدەكاتەوە، بە بەراورد بە دانیشتن بە درێژایی ڕۆژ. بەڵام پیاسەكردنی كورتتر و كەمتر پەستانی خوێن باشتر دەكات. تەنانەت تەنها یەك خولەك بەپێ ڕۆیشتنێكی سووك لە هەر كاتژمێرێكدا پەستانی خوێن بۆ پێنج خاڵ كەمدەكاتەوە.
جگە لە سوودەكانی تەندروستی جەستەییش، سوودی تەندروستی دەروونیش بۆ پشووەكانی ڕۆیشتن دەبێ.
 هەروەها پیاسەیەكی سوكی پێنج خولەكی لە هەر نیو كاتژمێرێكدا هەستی ماندوێتی كەمدەكاتەوەو مرۆڤیش دەخاتە بارێكی دەروونی باشترەوە و یارمەتیی دەدات هەست بە وزەی زیاتر بكات. 
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.