Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:54

ئه‌م شه‌و له‌وڵاتی سعوودییه‌ ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا یاری كلاسیكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%


 كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێری پایته‌خت وله ‌یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیاو له‌ یاری كلاسیكۆدا ریال مه‌دریدو بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریگای شافه‌هد له‌ ولاتی سعودیه‌ روبه‌روی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كه‌ یاریه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌دریدو بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌درێت.
كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ئیتالی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ چه‌ند لایه‌نێكی یاریه‌كه‌ی‌ كرد، ئه‌نشیلۆتی گوتی ، دلنیانیمه‌ كه‌ ته‌نها به‌هێز یاری كردن به‌رامبه‌ر بارسلۆنه‌ رێگایه‌كی دروست بێ ، به‌ڵكو ده‌بێ به‌هه‌موو جۆرێك یاری بكه‌ین هێرش بردن و به‌رگری كردن ، هه‌روه‌ها پاله‌په‌ستۆ كردنه‌ سه‌ر تۆپ و یاریزانه‌كان و كۆنترۆل كردنی تۆپ و یاریگا ئه‌مانه‌ ده‌بێ هه‌موو ئه‌نجام بده‌ین ئینجا بیر له‌ سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ .
 سه‌باره‌ت به‌ گه‌رانه‌وی كه‌ریم بنزیمه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ گوتی به‌لێ بنزیمه‌ له‌ پێكان گه‌راوه‌ته‌وه‌و هاتنه‌وه‌شی وره‌یه‌كی زیاترمان پێ ده‌به‌خشێ ئه‌و هه‌موو كات وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كه‌ له‌ناو یاریگا ،له‌ كۆتاییدا راهێنه‌ره‌ ئیتالیه‌كه‌ گوتی بارسلۆنه‌ شێوازی یاری كردن جیاوازو تایبه‌ته‌ بۆیه‌ ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر به‌رامبه‌ریان یاری بكه‌ین و هه‌ول بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ بده‌ین .
    
هه‌ر سه‌یاره‌ت به‌یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ منال بووم و سه‌یری یاری تۆپی پێیم ده‌كرد هه‌موو كات هیوام ده‌خواست و خۆی له‌شوێنی یاریزانه‌كان داده‌ناو ته‌نانه‌ت له‌ شوێنی یاریزانه‌ یه‌ده‌كه‌كانیش ئه‌مانه‌ ئاره‌زوی مندالیم بوو ، من هه‌موو كات حه‌زم به‌ یاری كردن ده‌كردله‌ ریزی گه‌وره‌كان ، ئێستاش له‌یه‌كێك له‌ یاریه‌ گه‌وره‌كان به‌شداری ده‌كه‌م وه‌كو راهێنه‌ر ، به‌ داخه‌وه‌ كه‌ ناتوانم له‌گه‌ل یاریزانه‌كان یاری بكه‌م و تۆپ وه‌رگرم و پاس بده‌م ئه‌مه‌ش به‌راستی مایه‌ی نیگه‌رانیمه‌ ، به‌ڵام هیواده‌خوازم یاریزانه‌كان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و نازناوه‌كه‌ بۆ خۆمان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌ .
له‌ كۆتا قسه‌كانیدا چاڤی گوتی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر راهێنه‌رێك یاری ده‌كه‌ین كه‌ له‌ساڵی دووهه‌زارو ده‌وه‌ هیچ یاریه‌كی كۆتایی نه‌دۆراندووه‌ بۆیه‌ ئه‌وا وام لێ ده‌كات زیاتر ئاگاداری ورده‌كاریه‌كانی یاریه‌كه‌ بین .
    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.