Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:36

هه‌ولێر... ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شەقڵاوە و هەریر جێبه‌جێده‌كرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شەقڵاوە و هەریر لە پارێزگەی هەولێر.
گوژمەی پرۆژەكان (883،543،050)هەشت سەد و هەشتا و سێ ملیۆن و سەد و چل و سێ هەزار و پەنجا دینارە و بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی خوارەوە: 
پرۆژەی ئاوی گەڕەكی كرێچیان و پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی قاسمیە لە شەقڵاوە. ئاوی خواردنەوە لە گەڕەكی مام ساڵان، ئاوی خواردنەوە گەڕەكی خانزاد پشت زراعە لە هەریر و پرۆژەی ئاو و تۆڕی ئاوی سەرسول لە ناحیەی سەلاحەدین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.