لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان،پڕۆژەی كۆنكریتكردنی ژمارەیەك شەقامی ناۆخۆیی قەزاكە كەوتە بواری جێبەكردن.
زیرەك حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی مەخمور هەنگاوەكانی خزمەتگوزاری فراوان كردووە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بۆ گەڕەكەكانی نێو سەنتەری قەزاكە.
هەروەها گوتی: ئەمڕۆش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان،پڕۆژەی كۆنكریتكردنی ژمارەیەك شەقامی ناۆخۆیی قەزاكە كەوتە بواری جێبەكردن.
گوتیشی: لە ئاییندەیەكی نزیكدا ژمارەیەك پڕۆژی خزمەتگوزاری دیكە دەخەینە خزمەت هاووڵاتیان
هەواڵ/ كارزان كاكل- فۆتۆ/ نیاز قارەمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.