Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:36

لەبەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 158 هەزار دینار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 158 هەزار دینارە، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 157 هەزار و 700 دینارە.
هاوكات نرخی 100 دۆلار لە شاری هەولێر به‌ 157 هەزارو 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێك دانرا ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.