پرسە گەرمەكانی جیهان دێنە ناو كەش و هەوای ساردی كۆربەندی داڤۆس .
رۆژانی 16 تا 20 ئەم مانگه 53مین كۆربەندی ئابوری داڤوس بە بەشداری زیاتر لە 2500 كەسایەتی سیاسی و ئابوری و سەربازی و زانستی دەست پێدەكات.
لە كۆربەندەكەدا 126 وڵات بە شاندو نوێنەرەكان ئامادە دەبن و52 سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیر بەشدار دەبن .
گرنترین بابەتەكانی كۆربەندی ئابوری داڤوس، شەڕی ئوكراینا و روسیا ، ئاسایشی خۆراك، ئاسایشی وزە و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا دەبن .هەروەها كەرتەكانی تەندروستی و تەكنولۆژیاو مەترسی و ئاسایشی ئینتەرنێت و تۆڕەكان تاوێدەكرێن. كۆربەندەكەش بە گرنگترین كۆبوونەوەی جیهانی دوای كۆبوونەوەكانی UN دادەندرێت.
لەوبارەیەوە سوپای سوێسرا لە زەمین و ئاسمانەوە میوانانی كۆربەندەكە دەپارێزن و 5000 هەزار كەس لەهێزە ئەمنییەكان خراونەتە ئامادەباشییەوە. هەروەها سوپا فڕۆكەی جەنگی و هەلیپكۆپتەری بو هەر ئەگەرێك ئامادەكردووە.
هەروەها سوپا جوولەی ئاسمانی داڤوسی لە بەر گەشتی فڕۆكە لەو ناوچانە سنووردار كردووە .تێچووی پۆلیسش بۆ پاراستنی كۆربەندەكە 9,500,000 ملیۆن یورۆ دەبێ .
خالد علی - كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.