كتێبی (فه‌رهه‌نگی پێشه‌نگ – ناوی كوڕان و كچان) له ئاماده‌كرنی محه‌مه‌د ساڵح پێندرۆیی(جگه‌ر سۆرز) چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م فه‌رهه‌نگه پڕه له ناوی خۆش و پڕ ڕامان و فره جۆری كوردی، چ ناوه كۆنه‌كان ، یاخود ناوه تازه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رهه‌نگه ته‌نیا موڵكی ده‌ڤه‌رێكی كوردستان نیه، به‌ڵكوو موڵكی هه‌موو كوردستانه و ناوه‌كانیش له هه‌موو شێوه‌زاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (سۆرانی ) و ( بادینی ).
بۆیه هه‌ر كه‌سێك گه‌ره‌كی بێت ناوێكی كوردی بۆ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی هه‌ڵبژرێت كه خۆش و جوان ومانادار بێت، باده‌ستی بۆ هه‌گبه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه ببات.
شایانی باسه، كتێبه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ههولێرچاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئا- كامران
كتێبی (فه‌رهه‌نگی پێشه‌نگ – ناوی كوڕان و كچان) بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.