Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:41

یانەی لیدز یونایتد هێرشبەری فەڕەنسی جۆرجینیۆ روتەری گواستەوە ریزەکانی

کوردستان TV
100%


یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی، هێرشبەری فەڕەنسی، جۆرجینیۆ روتەر-ی لە یانەی هۆڤنهایم-ی ئەڵمانییەوە گواستەوە ریزەکانی.

یانە ئینگلیزییەکە رایگەیاند کە گرێبەستێکی لەگەڵ هێرشبەرە تەمەن 20 ساڵانەکە واژوو کردووە و بەو پێێە یاریزانی ناوبراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو یاریی دەکات.

لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەیە کە گرێبەستەکە گرانبەهاترین بێت لە مێژووی یانەکە، وردەکاریی لەبارەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە نەخراوەتەڕوو. لە رۆژنامەکانی بەریتانیادا ئاماژە بەوە کراوە کە لیدز یونایتد بڕی 35،5 ملیۆن پاوەند دەدات بە یاریزانەکە.

روتەر کە لە یانەی رین-ی فەڕەنسی خۆی پێگەیاندووە لە ساڵی2021، چووەتە ریزی یانەی هۆڤنهایم. ئەو یاریزانە لاوە کە یاری بۆ هەڵبژراردەی لاوانی فەڕەنساش کردووە لە 64 یاریدا کە بۆ یانەی هۆڤنهایم ئەنجامی داوە، 11 گۆڵی تۆمارکردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.