رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق پشتگیری له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق كردووه.
رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتگیری له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له وڵاته‌كه‌یان كردووه و هیچ خشته‌یه‌كی كاتیشی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان دیاری نه‌كردووه.
بڵاویشی كرده‌وه: سوودانی پێیوایه عێراق هێشتا پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان هه‌یه و بنبڕكردنی یه‌كجاری چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پێویستی به كاتێكی زیاتر هه‌یه.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئێستا تیمه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له پێشكه‌شكردنی هاوكاری و مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌كدارانی داعش.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌و ڕیژه‌یه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ و سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كانی تریش ئه‌وانه‌ی له‌نێو خاكی عێراق ماون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه نێو شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی تیرۆریستان و به‌ڵكو هێزه عێراقییه‌كان خۆیان ناوچه‌كان ده‌پارێزن و ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جه‌نه‌ڕال ئیریك كۆرێلا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردبوو كه زانیاری‌یان هه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریستانی داعش تا ئێستا مابن كه خۆیان له هه‌زاران ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێشبینی ده‌كه‌ن 10 هه‌زار سه‌ركرده و ئه‌ندامیان له سووریا مابن و هه‌روه‌ها 20 هه‌زاری تریش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق، ئه‌مه جگه له بوونی مه‌ترسییه‌كان داهاتوو كه 25 هه‌زار منداڵی داعش ئێستا له كه‌مپی هۆڵی سووریادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.