Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:27

به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ باوک و کوڕێک كوژران

کوردستان TV
100%

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی 01ـی 2023 لە گوندێکی سنووری قەزای چەمچەماڵ باوک و کوڕێک لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیانەوە کوژران.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە گوندی تیلەکۆی ناو دەربەندی باسەڕە لە سنووری شارەدێی سەنگاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک تەقە لە باوک و کوڕێک دەکات.

د. فه‌رهاد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتیی چه‌مچه‌ماڵ لەبارەی ڕووداوەکە گوتی: ته‌رمی باوک و کوڕێک گەیەنراوەتە پزیشكی دادی چه‌مچه‌ماڵ.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كوڕ و باوكه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكی خۆیانه‌وه‌ به‌ گولله‌ كوژراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.