Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:57

حه‌لبووسی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی

کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی دوای ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی بڕیاردرا ئه‌مساڵ كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مساڵ عێراق 34مین كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ، به‌و پێیه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌فه‌رمی بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ عێراق.

بڵاویشی كرده‌وه‌: به‌مه‌ش محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی دانشتنه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كات، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕێكه‌وتی 9ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بڕیاردرا‌ دانشتنه‌كانی ئه‌مساڵی یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ شاری به‌غدا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له‌ ڕۆژانی 23ی شوبات تاكو 26 شوبات مێوانداری كۆبوونه‌وه‌كانی 34مین سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كات كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و په‌رله‌مانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و لیژنه‌كان و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌شداریكردنی چه‌ندان ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ په‌رله‌مانییه‌كان كه‌ پێگه‌ی چاودێرییان له‌ یه‌كێتییه‌كه‌دا هه‌یه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.