Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:33

توانای بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە و لە هەوڵیشدان تاوەکوو بەرهەمهێنان و خواست یەکسان بکەن.

ئومێد ئەحمد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێستا لە تەواوی وێستگەکاندا توانای بەرهەمهێنان نزیک بووەتەوە لە 3 هەزار و 900 مێگاوات کارەبا، لە کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ هاوبەشان 7 هەزارمێگاواتە.

بە گوتەی ئومێد ئەحمەد، بەهۆی زۆری خواستی کارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە ئێستا کاتەکانی بوونی کارەبا بۆ هاووڵاتییان بە تێکڕای دەگاتە 12 کاتژمێر، بەڵام لە ناوچە ساردەکان نزیکەی 10 بۆ 11 کاتژمێرە و بۆ ناوچە گەرمەکانیش 12 بۆ 13 کاتژمێرە، واتە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازە .

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی کارەباوە لە هەوڵی بەردەوامدایە پڕۆژەکانی کارەبا بەرەو پێش ببات و بەرهەمهێنان زیاد بکات تاوەکوو بەرهەم و خواست وەکو یەکیان لێ بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.