Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:40

هونەرمەندی ناوداری کورد "عومەر چاوشین"  کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م هونەرمەندی ناوداری كورد "عومەر چاوشین" له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا له‌ شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین له‌ ساڵی 1942 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپی هونه‌ری كاری كردووه‌ و ئه‌ندامی تیپی نواندنی سلێمانی بووە.

له‌ ژیانی هونه‌ریدا چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌ و وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆ و دراما و سینه‌ما كردووه‌ زیاتریش له‌گه‌ڵ  هونه‌رمه‌ند حاجی مه‌كی ناسراوه‌.

عومه‌ر چاوشین ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و دراما و سینه‌مای كوردی یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد بووه‌ كه‌ رۆڵی ئافره‌تی له نواندندا بینیوه‌.

ناوی هه‌ندێ له به‌رهه‌می کارەکانی، ماوتە کاولی کەی، جەنابی موفەتیش، ژن بە ژن، شایی خوێناوی، چاوی ڤێتنام - شێخی تەپڵەڕەش، دڵۆپی خوێن و پیسكه‌ی ته‌ڕپیر.

بڕیاریشه‌ سبه‌ی دووشه‌م كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ مه‌ راسیمێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌ مزگه‌وتی شێخ فه‌رید به‌ڕێ بكرێ بۆ گردی یاپڵاخ و له‌وێ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان و هاووڵاتییانی شاری سلێمانی به‌ خاك بسپێردرێ.

هه‌روه‌ها پرسه‌كه‌شی سبه‌ی دووشه‌م له‌ مزگه‌وتی قازی محه‌مه‌د له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.