Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:36

ئەمڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی 16 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


رۆژی سێشەممە 3-1-2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی 2022 دەكرێت.
بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ،ئەمڕۆ دووشەممە 16-1-2023  ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن:
وه‌زاره‌تی  داد،ئەنجومەنی دادوەری،وەزارەتی ئەوقاف، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی دەستپاكی، ده‌سته‌ی وەبەرهێنان، ده‌سته‌ی ژینگە،دەزگای مین،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌17ى1ى 2023، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی: پلانان دانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه‌ سروشتییه‌كان، كشتوكاڵ و ئاودێری، دابه‌شده‌كرێت. 
بە گوێرەی خشتەكە، لە ڕۆژانی 24 و 25 ی 1 ی 2023 بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 كۆتایی دێت.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.