Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:44

لە ڕێگەی کوردستان تیڤییەوە فۆڕمی دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور پڕبکەرەوە

کوردستان TV
100%

فۆڕمی دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور کارا کرا و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 01ـی 2023 وەزارەتی ناوخۆی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنووری کارا کرد بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت وەک پۆلیسی پاسەوانی سنوور دابمەزرێن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە فۆڕمەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 16ـی 01ـی 2023 تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە 18ـی 01ـی 2023 کارا دەبێت.

بڕیاری دامەزراندنی 3 هەزار پاسەوانی سنوور بۆ پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، تەنیا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان دەگرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە پێویستە تەمەنی لەنێوان 17 بۆ 35 ساڵ بێت، هەروەها پێویستە بە هیچ تاوانێک سزا نەدرابێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت دەرچووی قۆناغی سەرەتایی یاخود ناوەندی بێت.

 

لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە:-

https://moi-jobs.iq/order.php?id=86

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.