Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:42

ئه‌مڕۆ له‌جامی كه‌نداودا عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ یاری هه‌یه‌ و به‌حره‌ینیش رووبه‌رووی عومان ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی "25مین جامی کەنداوی عەرەبی" ئەنجام دەدرێت کە لە میانیدا ھەڵبژاردەی عێراق و ھەڵبژاردەی قەتەر رووبەڕوو یەکتر دەبنەوە.

کاتژمێر 4:15 بەکاتی ھەولێر لە یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی "25مین جامی کەنداو"، ھەڵبژاردەی عێراق و ھەڵبژاردەی قەتەر لە یاریگای نێودەوڵەتیی بەسرە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ھەڵبژاردەی عێراق چاوی لەوەیە بگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، بەو پێیەی لە یاریگای نێوەدەڵەتیی بەسرە لەبەردەم 65 ھەزار ھاندەردا بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی قەتەر یاری دەکات.

ھەروەھا بە بڕیاری پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد عیدانی ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسرە کراوەتە پشوو، بۆ ئەوەی زۆرترین ھاندەر ئامادەی یارییەکە بن، ئەوەیش بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە ھەڵبژاردەی عێراق.

ھەروەها سبەی سێشەممە کاتژمێر 4:15یی ئێواره‌ بەکاتی ھەولێر یاری دووەمی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی "25مین جامی کەنداو " لەنێوان ھەڵبژاردەی بەحرێن و ھەڵبژاردەی سوڵتانشینی عومان لە یاریگای مینا ئەنجام دەدرێت.

براوەی یاریییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی "25مین جامی کەنداو" رۆژی 19ی ئەم مانگە لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لە یاریگای نێودەوڵەتیی بەسرە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.