Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:12

یەکێتیی ئەوروپا لەسێدارەدانی عەلی رەزا ئەکبەری سەرکۆنە کرد

کوردستان TV
100%


یەکێتیی ئەورووپا لەسێدارەدانی هاووڵاتی ئێرانی-بەریتانی، عەلی رەزا ئەکبەری کە هاوکات جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران بوو، بەتوندی سەرکۆنە کرد.

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپادا لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، بە توندترین شێوە لەسێدارەدانی ئەکبەری-یان سەرکۆنە کردووە و لە هەر بارودۆخێکدا دژ بە سزای لەسێدارەدان دەوەستن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاوخەمی بۆ بنەماڵەی ئەکبەری خراوەتەڕوو و تێیدا هاتووە: لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئەورووپی نموونەیەکی تۆقێنەرە.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە یەکێتیی ئەورووپا داوا لە ئێران کردووە کە سیاسەتێکی یەکگرتوو بە ئاراستەی دوورکەوتنەوە لە جێبەجێکردنی سزای سێدارەدان و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان پەیڕەو بکات.

دوێنێ یه‌ك شەممە، جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران، عەلی رەزا ئەکبەری بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بەرژەوەندی هەواڵگریی بەریتانیا لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە درا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.